ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد، بینەری داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، دەشڵێت: ئەرکمانە پاڵپشتی سەرکردایەتی نوێی سووریا بکەین.
چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا ئاماژەی بەوەدا، ئێستا شایەتحاڵی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، گوتی: دوای کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە سووریا، هەندێک ئاماژەی هیوا و ئومێد دەبینن.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردەوە، ئەرکی ئێمەیە هەموو شتێک بکەین بۆ پشتیوانیکردنی سەرکردە جیاوازەکانی سووریا بۆ ئەوەی یەکبگرن و گرەنتی گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی نەرم و گشتگیر بکرێت.
بەرەبەیانی یەکشەممەی ڕابردوو 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەخت و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا دوای 24 ساڵ لە حکوومڕانی، بەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتی حزبی بەعس لە عێراق سووریاش هات.
وەڵام بدەوه