دۆناڵد ترامپ سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ شەممە 7ی 12ی 2024، لەبارەی بارودۆخی ئێستای سووریاوە گوتی: "باشترین شت ئەوەیە بەشار ئەسەد سووریا بەجێ بێڵێت و ناچاریشە ئەوە بكات."
ڕاشیگەیاند: "سووریا كەوتووەتە گێژاوەوە، بەڵام لێی گەڕێن با وا بێت، كەس دەستوەردان نەكات، ئەوە شەڕی ئێمە نیە، چونكە سووریا دۆستی ئێمە نیە."
هەروەها گوتیشی: "رووسیا ناتوانێ پێشڕەویی هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا رابگرێت، چونكە سەرقاڵی شەڕی ئۆكراینایە."
ڕاشیدەگەیەنێت: "دیارە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێداگرە لەسەر رووخاندنی رژێمی ئەسەد و زۆر چووەتە پێش و مزیكە لەوەی بچێتە ناو دیمەشقەوە، بۆیە نابێ ئەمریكا هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بەو رووداوانەوە هەبێت."
سەبارەت بە هۆكاری ئەم دۆخەش، دۆناڵد ترامپ رایگەیاند: "خەتای باراك ئۆباما بوو، دەنا لە سەرەتاوە دەیتوانی كارێك بكات سووریا نەگاتە ئەمڕۆ، بەڵام ئەو دۆخەكەی فەرامۆش كرد و ئیتر رێ بۆ رووسیا و ئێران خۆش بوو كە بێنە نێو رەوشەكەوە."
وەڵام بدەوه