KurdistanPress...

CLOSE

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم وڵاتەی هەژاند

دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریكی رای گەیاند كە بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی حەوت پلەی رێختەر كەناراوەكانی باكوری كالیفۆرنای هەژاندووە و و لای خۆشییەوە ئیدارەی نیشتمانی زەریاكان هۆشداری لە روودانی تسۆنامی دا لە باكوری ئەم ویلایەتە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی كانوونی یەكەمی 2024، دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریكی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی داوە كە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی حەوت پلەی رێختەر لە دووری 63 كیلۆمەتر كەناراوەكانی باكوری ویلایەتی كالیفۆرنیای هەژاندووە. 

دەستەكە ئاماژەی بەوەیش كردووە كە چەقی بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە رووی دەریا و لە دووری 100 كیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای شاری فێرندیلی كەناریی بووە لە كالیفۆرنیا. 

لای خۆشییەوە ئیدارەی نیشتمانی زەریاكان و بەرگە هەوای ئەمەریكا هۆشداری لە روودانی تسۆنامی لە ناوچەی كەناراوەكانی كالیفۆرنیا دا دوای بوومەلەرزەكە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه