Kurdistan Press - ئه‌وروپاییه‌كان یادداشی ناڕه‌زایی ده‌ده‌نه‌ باڵیۆزانی چین ئه‌وروپاییه‌كان یادداشی ناڕه‌زایی ده‌ده‌نه‌ باڵیۆزانی چین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئه‌وروپاییه‌كان یادداشی ناڕه‌زایی ده‌ده‌نه‌ باڵیۆزانی چین

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا، باڵیۆزی كۆماری چینی میللیان له‌ وڵاته‌كانیان بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ی یادداشتی ناڕه‌زایه‌تییان پێ بده‌ن.

ئه‌و یادداشه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، دوێنێ كۆماری چین سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و كیانی ئه‌وروپاییدا سه‌پاند.

ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا، سۆفی وێڵمز، باڵیۆزی چینی بانگ كرد و پێی راگه‌یاند، ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن له‌و بڕیاره‌ی چین دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان ده‌ریكردووه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌ هه‌مان شێوه‌ یادداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی داوه‌ته‌ باڵیۆزی چین له‌ پاریس.

دووشه‌ممه‌ی رابردوو، یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر چوار سه‌ركرده‌ی چیندا سه‌پاند و به‌وه‌ تۆمه‌تباری كردن، مامه‌ڵه‌ی "نامرۆڤانه‌"یان له‌گه‌ڵ ئیگۆره‌كان كردووه‌.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، دوێنی په‌كین سزای به‌سه‌ر (10) كیان و كه‌سایه‌تی ئه‌وروپاییدا سه‌پاند و به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی "درۆ و چه‌واشه‌كاری" تۆمه‌تباری كردن، هه‌روه‌ها سزای به‌سه‌ر چوار كیانی ئه‌وروپاییدا سه‌پاند.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه