Kurdistan Press - ترسی ئێران لە گەڕانەوەی ترەمپ ترسی ئێران لە گەڕانەوەی ترەمپ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترسی ئێران لە گەڕانەوەی ترەمپ

کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیەوێت (کاملا هاریس) ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، چونکە پێیوایە، هاریس درێژە بە سیاسەتەکانی (جۆ بایدن) دەدات، کە بە گوتەی تاران، زیاتر مەیلی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان هەیە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا نیگەرانە، بەتایبەتی لە گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی

هۆکاری ئەم نیگەرانییەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کاتێک ترەمپ لە ساڵی 2017 بوو بە سەرکۆماری ئەمەریکا، لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی (JCPOA) کشایەوە و سیاسەتی (زۆرترین گوشار)ی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتە بەر. بە جۆرێک، ئەو سیاسەتە بووە هۆی ئەوەی هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیکەی 802 هەزار بەرمیل بگاتە کەمتر لە 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

هەروەها، کشانەوە لە ڕێکخراوی JCPOA و دابەزینی بەرچاوی هەناردەکردنی نەوت فشارێکی زۆری ئابووریی خستە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.

جگە لەمەش، ترەمپ لە بڕیارێكدا، فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی دا. ئەو هێرشە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران شۆکێکی گەورە بوو، لە کاتێکدا ڕووی دا کە تەنانەت باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بە هۆکاری جۆراوجۆر فەرمانێکی لەو شێوەیەی دەرنەکردبوو، کاتێک سولەیمانی لە ئامانجی سەرەکیی هێزەکانی ئەمەریکا بوو.

ئەم کردەوەیەی ترەمپ و سیاسەتی زۆرترین فشار، وایان كرد ئێران لەسەر ئاستی رێبەری باڵاش نیگەران بێت بە ئەگەری گەڕانەوەی ترەمپ بۆ كۆشكی سپی.

ترسێکی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ترەمپ، دەگەڕێتەوە بۆ (رێککەوتنی ئیبراهیم) ترەمپ بە پێشخستنی ئەم ڕێککەوتنە کە بووە هۆی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ هەندێک وڵاتی عەرەبی، وەک ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی زیاتر لە ناوچەکەدا گۆشەگیر کرد.

ئەم ڕێککەوتنە ڕێگەی بە ئیسرائیل دا، کە ئامادەییەکی ئەمنیی زیاتری لە ناوچەی کەنداوی فارس هەبێت و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی وڵاتانی عەرەبییش وای کرد ئەو وڵاتانە مەیلیان بەرەو ئیسرائیل بچێت.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەو پێشهاتە ناوچەییانە ناڕازی بوو و هەر بەو هۆیەشەوە تاران بە مەبەستی ڕاگرتنی ڕەوتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل، پەنای بۆ پشتیوانیی لە حەماس برد، لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوازێت (کامەلا هاریس) لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوێت. هاریس لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا جێگری بایدن بووە و لە سیاسەتی هێورکردنەوە بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوبەشی بایدن بووە.

بایدن بە وازهێنان لە سیاسەتی زۆرترین فشاری ترەمپ و چاوپۆشی لە هەناردەکردنی نەوتی قاچاخ لە کۆماری ئیسلامییەوە بۆ چین و وڵاتانی دیکە، ڕێگەی بە حکوومەتی ئێران دا، هەناردەی نەوتی خۆی زیاد بکات.

هەروەها تیمی بایدن و هاریس بە ئازادکردنی بەشێک لە سندووقە بلۆککراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆریای باشوور، سەرچاوەی دارایی زیاتریان بۆ ئەم سیستەمە دابین کرد کە لە بەهێزکردنی گرووپەکانی وەک حزبوڵا و حەماس کاریگەر بوو.

یەکێکی دیکە لە ڕێکارەکانی تیمی بایدن، کە نیگەرانییەکانی گەڕانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ترەمپ زیاتر دەکات، ڕێگریکردن بوو لە هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر توانا گرنگەکانی کۆماری ئیسلامی لە دوو هێرشی کۆتاییدا.

بایدن بە گوشار خستنە سەر ئیسرائیل، پێشی بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت، بەڵام ئەگەر ترەمپ جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرکۆماری ئەمەریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ترسی هەیە لەوەی چیتر هێرشەکانی ئیسرائیل ڕانەگیرێن.

لە ماوەی سەرۆکایەتیی پێشوویدا، ترەمپ سێ کاری گەورەی بۆ ئیسرائیل ئەنجام دا، ئەوانیش یارمەتیدانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین، گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا بۆ قودس و دانپێدانانی ئیسرائیل بە لکاندنی بەرزاییەکانی جۆلان بوون.

ئەم کردەوانە، پێگەی ترەمپی لەنێو ئیسرائیلییەکان بەهێزتر کرد و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی زیاتر نیگەران کرد.

ترسی گەورەی ئێران لە سەرۆکایەتیی ترەمپ ئەوەیە، ڕەنگە نەک هەر سیاسەتی زۆرترین گوشار لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیندوو بکاتەوە و هەناردەکردنی نەوتی سنووردار بکات، بەڵکوو پاڵپشتیی خۆی بۆ ئیسرائیل زیاد بکات و ڕێگە بەو وڵاتە بدات هەنگاو بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرێتە بەر.

تەنانەت ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا، دەتوانێت بەخێرایی کاریگەریی لەسەر هاوکێشە ناوچەییەکان هەبێت و متمانەبەخۆبوونی ئیسرائیل زیاد بکات و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بخاتە دۆخێکی سەختەوە، ئەوەش لە سەروبەندی شەڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا