Kurdistan Press - ھێرشکرایە سەر ئەمریکا ھێرشکرایە سەر ئەمریکا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێرشکرایە سەر ئەمریکا

وەك دووپاتكردنەوەی سووربوونیان لەسەر دروستكردنی هەڕەشە بۆ هاتوچۆی دەریاوانی لە دەریای سوور و زەریای هیندی، ئەمشەو حوسییەكانی یەمەن، كە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی دەكرێن، یە مووشەك و درۆن هێرشیان كردە سەر دوو كەشتیی كە یەكێكیان ئەمەریكییە.

وەك خۆیان لە بەیاننامەیەكدا رایان گەیاند، بە 11 مووشەكی بالیستی و دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردووەتە سەر كەشتیی هەڵگری نەوتیی ئەمەریكی "ئۆلۆمپیك سبیریت" لە دەریای سوور و راستەوخۆ پێكاویانە.

دووپاتیان كردەوە كە هێرشێكی تریان بە مووشەكێكی باڵدار كردووەتە سەر كەشتی "ST.JOHN "، لە زەریای هیندی و راستەوخۆ ئەویشیان پێكاوە.

شایەنی باسە حوسییەكانی یەمەن وەك هەر میلیشیایەكی تری ئێرانی لە ناوچەكە لە دوای هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بەر لە ساڵێك، دەستیان بە كردنەئامانجی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەكانی كردووە، هاوكات هەڕەشەكی رژدیان بۆ سەر هاتوچۆی دەریایی لە دەریاكانی سوور و عەرەب و زەریای هیندی و گەرووی بابولمەندەب دروست كردووە، ئەوەش وای كردووە چەند جارێك ئەمەریكا و بەریتانیا هێرشیان بكەنە سەر، جیا لەو گورزانەی ئیسرائیل لێیان دەدات. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا