Kurdistan Press - ئەمریکا وادەی ھێرشکردن سەر ئەمریکا دیاریکرد ئەمریکا وادەی ھێرشکردن سەر ئەمریکا دیاریکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا وادەی ھێرشکردن سەر ئەمریکا دیاریکرد

سەرۆك ئەركانی هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی ڕای دەگەیەنێت، هێزەكانیان هەموو ئامادەباشییەكی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر وڵاتی چین لە ساڵی 2027ـدا، ئەمەش بەشێكە لە پلانی فراوانكردنی هێزە دەریاییەكانی ئەمەریكا.

ئەمڕۆ پێنجشەم، 19ی ئەیلوول، ئەدمیاڵ لیزا فرانشیتی، سەرۆك ئەركانی هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی گوتی، پلانی فراوانكردنی هێزی دەریاوانی دوو ستراتیجی لە پشتە، یەكێكیان خۆئامادەكردنە بۆ شەڕ ساڵی 2027 لە دژی چین، دووەمیش گەرەنتیی مانەوەی زلهێزیی ئەمەریكا لە دەریادا بۆ ماوەیەكی زۆر درێژتر.

بەپێی ئەو پلانەی باسی دەكات، دەبێت زوو هەرچی كەشتی و ژێردەریایی و فڕۆكەكانیانە نۆژەن بكەنەوە، پاشان بە خێرایی هێزە دەریاییەكانیان پڕ بكەن لە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و درۆنی جۆراوجۆر و سەربازی نوێش وەربگرن و بۆشایی لە هیچ بەشێكدا نەهێڵنەوە.

لەو چاوپێكەوتنەدا كە لەگەڵ "ئاسۆشیتد پرێس" كردوویەتی، سەرۆك ئەركانی هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی دەڵێت: ئەو رێکەوتەى دامانناوە، هەمان ئەو رێکەوتەیە كە چین دەیەوێت لە تایوان بدات، بۆیە ئێمەش خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و داكۆكی لە تایوان ئامادە دەكەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا