به‌پێی ئێزگه‌ی "بلاسیرڤیڵ" له كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا كه لیستێكی له‌باره‌ی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له‌ناو شار و وڵاتان له دنیادا بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌ناو لیسته‌كه‌دا پێنج شار و ناوچه‌ی عێراقی تێدایه كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان له دنیادا تۆمار مردووه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی ئاب، هه‌واڵه‌كه‌ی له ئێزگه‌ی "بلاسیرڤیڵ" له كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، تێیدا 15 شار و ناوچه‌ی تێدایه كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان له دنیادا تۆمار كردووه، له لیسته‌كه‌دا شاری تاباسی ئێران له یه‌كه‌مه‌وه هاتووه كه پله‌ی گه‌رما تێیدا گه‌یشتووه‌ته 49,9%.
له دووه‌مدا شاری ئومیدیه‌ی ئێران هاتووه كه پله‌ی گه‌رما له‌وێش گه‌یشتووه‌ته 49.2%، له سێیه‌مدا شاری سافی ئاباد له ئێران پله‌ی گه‌رما تێیدا 48.5%ـه. له چواره‌مدا فڕۆكه‌خانه‌ی كوێت به پله‌ی گه‌رمای 48.4% ناوی هاتووه. له پێنجه‌میشدا ناوی شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق هاتووه كه له‌وێ پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 48.3%.
شه‌شه‌مین ناو له‌ناو لیسته‌كه ناوی شاری فاوی عێراقه كه پله‌ی گه‌رما له‌وێ 48.1%ـه. له حه‌وته‌مینیشدا ناوی حه‌ی حوسێنی به‌سره‌ی عێراق هاتووه كه له‌وێ پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 48 پله. دوای ئه‌ویش له هه‌شته‌مدا ناوی شاری نۆكۆندی پاكستان هاتووه كه تێیدا پله‌ی گه‌رما به‌هه‌مانشێوه گه‌یشتووه‌ته 48 پله.
شاری زابول له ئێرانیش له نمره نۆیه‌مدا هاتووه كه له‌وێ پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 47.9%. دوای ئه‌وه‌یش له ده‌یه‌میندا ناوچه‌ی ئه‌هوازی ئێران به پله‌ی 47.% ناوی له‌ناو لیسته‌كه‌دا هاتووه. دوای ئه‌ویش له یانزه‌میندا شاری عیماره‌ی باشووری عێراق دێت كه تێیدا پله‌ی گه‌رما له‌وێش گه‌یشتووه‌ته 47.7%.
له دوانزه‌میندا فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره ناوی هاتووه كه له‌وێ پله‌ی گه‌رما به‌هه‌مانشێوه گه‌یشتووه‌ته 47.7%. له سیانزه‌میندا ناوی شاری سه‌ماوه‌ی عێراق هاتووه و پله‌ی گه‌رمای 47.5%ـه. چوارده‌مینیش ناوی شاری مه‌دینه‌ی سعوودیه هاتووه و پله‌ی گه‌رما له‌وێ گه‌یشتووه‌ته 47.6%. دواجاریش له پانزه‌میندا ناوی ناوچه‌ی عه‌بادانی ئێران هاتووه كه له‌وێش پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 47.3%.
.
وەڵام بدەوه