Kurdistan Press - ڕووسیا بەم کارەی ئۆکرانیا شۆک بوو ڕووسیا بەم کارەی ئۆکرانیا شۆک بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووسیا بەم کارەی ئۆکرانیا شۆک بوو

 

 

شه‌ڕ له‌ به‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه‌ و سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌ رایده‌گه‌یه‌نێت پێشكه‌وتنی باشیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و شه‌ڕه‌كه‌یان نێو خاكی رووسیای داگیركه‌ر گواستووه‌ته‌وه‌. 

له‌ دوایین لێدوانیدا ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئاشكرایكرد، سوپای وڵاتەكه‌ی له‌ ناوچەی کورسک لە ڕۆژئاوای ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی هێرشكردنی ده‌ستپێكردووه‌ و شەڕەکەی بۆ نێو خاكی رووسیای داگیركه‌ر گواستووه‌ته‌وه‌. 

ئەم لێدوانه‌ی‌ سه‌رۆكی ئۆكراینا دوای پێنج ڕۆژ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێرشبردنی سوپای ئۆکرانیا بۆ سه‌ر رووسیا دێت شه‌رێك كه‌ كاربه‌ده‌ستانی مۆسكۆی تووشی سەرسوڕمان کردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر لە76 هەزار کەس له‌ دانیشتوانی هه‌ردوو دیوی سنووره‌كه‌ به‌ ناچاری به‌ كۆمه‌ڵ ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه‌. 

له‌لایه‌كی دیكه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز لە کیێڤی پایتەختی ئۆكراینا بیسترا. ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڕایگەیاند، یەکەکانی سیسته‌می بەرگری ئاسمانی شارەکە "چالاکن" و زه‌نگی ئاگادركردنه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی لێدراوه‌. هاوكات داوای له‌ هاوڵاتیانی سڤیل كرد لە پەناگەكاندا بمێننەوە. به‌گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، له‌ ئێستادا هێزەکانی ئۆکرانیا به‌ قوڵایی ده‌ كیلۆمه‌تر چوونه‌ته‌ نێو خاكی خاکی ڕووسیا و له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچکەیەکی بچووکی ناوچەکە نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

 به‌ وته‌ی ئەلێکسی سمیرنۆڤ، پارێزگاری کورسک بە وەکالەت، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئه‌مڕۆ یەکشەممەدا لانیکەم 13 کەس بریندار بوونه‌ و ره‌وشی ته‌ندروسیتی 2 له‌وان ناجێگیره

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه