Kurdistan Press - گەرمایەکی زۆر بەڕێوەیە گەرمایەکی زۆر بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرمایەکی زۆر بەڕێوەیە

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە گەرمایەكی بەهێز وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەورووپا دەگرێتەوە و ئەگەری هەیە ئەو گەرمایە بگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

ئاراس جەبار ئەحمەد، شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە، كە "گەرمایەکی بەھێز لە سبەیەوە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا فراوان ئەبێت و لە ڕۆژانی دواتریش بۆ باشوور و ناوەڕاستی کیشوەرەکە.

ئەوەشی باس كردووە، كە "بەداخەوە بەگوێرەی پێشبینییەکان دەرکەوتووە لە 14 ڕۆژی داھاتوو لەنێوان 24 بۆ 27ی ئاب ئەگەری ھەیە ئەم شەپۆلە بگاتە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە."

ئەو كەشناسە ئاماژەی بەوە داوە، كە ئەگەرچی مەودای گەیشتنی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان دووە، بەڵام وەك خۆی دەڵێت: "لەوانەیە تا گەیشتنی گۆڕانکارییەکان جیاوازتربن، بەڵام خوێندنەوەی ئێستای مۆدێلەکان دەری دەخات گەرمایەکی بەھێزە بۆ ئەوکاتە و تەنانەت بۆ ئەم ھاوینەش ئەگەر وابێت ئەبێتە گەرمترین ماوەی وەرزی ھاوینمان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه