ئەمریکا و بەریتانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات خێرا خاكی لوبنان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
ئیسرائیل بەردەوام چەندین ناوچە لە باشووری لوبنان بۆردوومان دەكات و حیزبوڵڵاش لە چەندین ناوچەوە هێرشی مووشەكی ودرۆنی دەكاتە سەر ئیسرائیل.
حكومەتی بەریتانیا لە ڕاگەیێنراوێكدا دەڵێت: داوا لە هاووڵاتیانمان دەکەین خێرا خاكی لوبنان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە نیشتیمانی خۆیان.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت داوا لە هاوڵاتیانی دەکات دەستبەجێ لوبنان بەجێبهێڵن. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی لوبنان و عەرەبییەكان بڵاوكراوەتەوە ئیسرائیل نیازی هەیە چەندین ناوچەی دیكە لە بەیرووت و دەوروبەری بۆردوومان بكات.
وەڵام بدەوه