KurdistanPress...

CLOSE

سوپای ئەمریکا کوشتنی بەرپرسێکی باڵا رایگەیاند

رۆژی چوارشەممە 19-06-2024 فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا- سێنتکۆم لە ئێکس بڵاویکردەوە، "لە هێرشێکدا بەرپرسێکی باڵای داعشمان لە سووریا کوشت کە لە هەمانکاتدا هاوئاهەنگیکاریش بووە".

بەپێی سێنتکۆم، "هێرشەکە لە 16-06-2024 کراوە. ئەو بەرپرسە ناوی ئوسامە جەمال محەممەد ئیبراهیم جەنابییە. کوژرانی ئەو دەبێتە رێگەگرتن لە تواناکانی داعش لە هێرشی تیرۆریستی".

ئەمریکا هەروەها دەڵێت، هیچ سڤیلێک لەو هێرشە ئازاری پێنەگەیشتووە.رۆژی 6ـی نیسانی 2024، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماری سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵی ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا بڵاوکردەوە. 

لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری کوردستان و عێراقەوە سێنتکۆم رایگەیاند، "66 ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان کردووە و 11 چەکداری داعش کوژراون و 36 چەکداری دیکەش دەستگیرکراون".

سێنتکۆم لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریاش بڵاویکردەوە، "لە سووریا 28 ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان کردووە و 7 چەکداری داعش کوژراون و 27 چەکداری دیکەش دەستگیرکراون".

لە راگەیێندراوەکەی سێنتکۆمدا هەروەها باس لەوەکرابوو، "بەردەوامیی گەڕان بۆ نزیکەی 2,500 چەکداری داعش بەگشتی لە سەرانسەری عێراق و سوریا هەوڵێکی گرنگە بۆ شکستی بەردەوامی داعش".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه