مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
بابه‌تی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه، گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو. سه‌رۆكی حكوومه‌ت وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته هه‌ڵبژاردن له بارودۆخێكی ئاسایی و یاسایی و دوور له پێشێلكاریی ده‌ستووری و ده‌ستوه‌ردان و دیزاینی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت و ڕێز له قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و مافه‌كانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستانیش بگیرێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها دووپاتی لە گرنگیی ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن و گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به چاره‌سه‌ر له پێناو پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان.
وەڵام بدەوه