Kurdistan Press - پووتین لەسەر ھێرشەکەی سەر مۆسکۆ ھاتە دەنگ پووتین لەسەر ھێرشەکەی سەر مۆسکۆ ھاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پووتین لەسەر ھێرشەکەی سەر مۆسکۆ ھاتە دەنگ

رۆژی شەممە، 23-03-2024، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی، "هەر تاوانبارێک دەستی لە هێرشەکەی مۆسکۆدا هەبێت، هەر کەسێک ئەوانی ئاراستەکردبێت، دەیدۆزینەوە و سزای دەدەین."

شەوی رابردوو چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان و دەستڕێژی گولـلەیان لە خەڵکی نێو هۆڵەکە کرد، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 115 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

بەرپرسانی رووسیا دەڵێن، ژمارەی کوژراوەکان بەرزتریش دەبێتەوە، بەو پێیەی برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە.

دوای هێرشەکە داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

پووتین گوتی، "تاوانباران بە دیاریکراوی هاتبوون تەقە لە منداڵەکانمان و هاووڵاتییەکانمان بکەن. ئەم هێرشە دژی رووسیا بوو".

دوای هێرشەکە، چەکدارەکان هۆڵەکەشیان ئاگرتێبەردا. رووسیا دەڵێت، چەکدارەکان بە شلەیەکی سووتێنەریان لە سووتاندنی هۆڵەکەدا بەکارهێناوە. 

پووتین لە کۆتاییدا گوتی، "ئێمە یەکگرتووین و هیچ کەسێک ناتوانێت یەکگرتوویی گەلی ئێمە بهەژێنێت. هیچ کەسێک ناتوانێت تۆوی پشێوی بچێنێت.

رووداوەکە لە هۆڵێ کرۆکۆس سیتی بوو لە باکووری مۆسکۆ کە شوێنی چەند هەزار کەسێکی تێدا دەبێتەوە و بۆ کۆنسێرتی هونەرمەندە بەنێوبانگە جیهانییەکان بەکاردەهێندرێت.

سەرۆکی رووسیا گوتی، "هەموو هێزەکانمان یەکدەخەینەوە بۆ ئەوەی شەڕی تیرۆر بکەین و هیچ شتێکمان بۆ ئەو تیرۆریستانە نییە جگە لە سزا."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه