له وتاری سه‌ركه‌وتنی خۆیدا، بۆ پێنجه‌مین جار ده‌رچوونی به سه‌رۆكی ڕووسیا، فلادیمێر پۆتین، ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری فراوانبوونی ته‌واوی ململانێكان له‌گه‌ڵ په‌پمانی ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و بوونی هێزه بیانییه‌كان له ئۆكراینا، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سێیه‌می جیهان هه‌یه.
پۆتین، هێرشی كرده سه‌ر سیاسه‌تی رۆژئاوای ئه‌ورووپا و دووپاتی كرده‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن له ناوچه جیاوازاه‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له ئۆكراینا، به‌رده‌وام ده‌بێ.
گوتیشی: دیموكراتی له رۆژئاوا نییه به ئه‌مریكاشه‌وه.
له وه‌ڵامی لێدوانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن، كه تێیدا دووپاتی كرده‌وه فه‌ره‌نسا داوا له رووسیا ده‌كا، ئاگربه‌ست له كاتی یارییه‌كانی ئۆلیمپیاددا ڕابگه‌یه‌نێ، پۆتین وتی: پێویسته رووسیا ئه‌ركه‌كانی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌دا جێبه‌جێ بكا و هێزه‌كانی تۆكمه‌تر بكا، ئه‌مه له پێشه‌نگی كاره‌كانمانه.
گوتیشی: فه‌ره‌نسا ده‌توانێ ڕۆڵ بگێڕێ بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه له ئۆكراینا.
وەڵام بدەوه