ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا هاوبەشییەکیی دوورودرێژی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە. دەشڵێت، "یەكڕیزیی كورد گرنگە."
بلینکن و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، پێش کۆبوونەوەیان قسەیان کرد و بلینکن گوتی، "هاوبەشیمان لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش، بەرژەوەندیی هاوبەش و مێژووی پێکەوە قوربانیدانی هاوبەش بنیاتنراوە."
ئەنتۆنی بلینکن باس لەوەش دەکات، هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگەی بایەخ و گرنگیدانە.
وەڵام بدەوه