پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17-02-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا بن حوسه‌ينى دووه‌م، شاى ئوردن كۆبووه‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا گفتوگۆی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه كردووە.
هه‌ردوولا، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "باسيان له مه‌ترسيى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فراوانبوونى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، بۆيه به پێويستيان زانى له هه‌موو لايه‌كه‌وه هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بدرێت".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاى ئوردن "خواستى خۆيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، ستايشى په‌يوه‌نديی له‌مێژينه‌ى شانشينى ئوردن و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ى هاشمى، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد".
له دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌وشى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆريان له ناوچه‌كه، باس كرد.
وەڵام بدەوه