ئەمڕۆ هەینی د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ، پرسی هێرشەكەی ئێرانی بۆ سەر شاری هەولێر، گەیاندە بارەگای گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.
دوای ئەوەی د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بە بانگهێشتێكی فەرمیی گەیشتە شاری نیۆیۆرك لە ئەمریكا و بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتان كرد كە لەلایەن كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكرێت، پرسی هێرشەكەی ئێرانی بۆ سەر شاری هەولێر، گەیاندە بەرپرسانی باڵای ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
د. شاخهوان عهبدوڵا بە سهرۆكایەتیی شاندێكی پەرلەمانی عێراق لهگهڵ تۆلیا ئهكسۆن سهرۆكی یهكێتیی پهرلهمانیی نێودهوڵهتی، بۆ تاوتوێكردنی ژمارهیهك پرس و دۆسییه كۆ بووەوە، گرنگترینیان دهستدرێژییهكانی ئهم دواییه بۆ سهر هەولێر و پێشێلكاریی لهسهر پشكی ئاویی عێراق لهلایهن وڵاتانی دراوسێوه.
کاتژمێر 11:30ی شەوی دووشەممە 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەت کردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی كە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستان بوو، کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهید بوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون، کە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزەیین.
وەڵام بدەوه