Kurdistan Press - جۆبایدن هەڵەیەكی كوشندەی کرد جۆبایدن هەڵەیەكی كوشندەی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جۆبایدن هەڵەیەكی كوشندەی کرد

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا جارێكی تر هەڵەیەك دەكات و دەبێتە بابەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

 ئەمڕۆ هەینی نۆی شوبات، میدیاكانی جیهان زۆرترین هەواڵیان لەسەر دواین لێدوانی جۆ بایدن سەرۆك ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بوو كە هەڵەیەكی كوشندەی كرد لە ناوهێنانی سەرۆكی وڵاتێك.

هەڵەكەی بایدن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كرد بە سەرۆكی مەكسیك.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گوتی، دەبێـ كێشەی غەزە چارەسەر بكرێت و باسی وڵاتی میسر و چەند رووداوێكی ناوچەكەی كرد،ـ بەڵام لە پڕ گۆتی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی مەكسیك. هەڵە نوێیەكەی بایدن لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هات كە لەو ماوەیەدا ویستی بیسەلمێنێت كە بەدەست كێشەی بیرەوەرییەوە ناناڵێنێت، دوای دەرچوونی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن داواكاری گشتی تایبەتەوە ئامادەكرابوو بەم شێوەیە وەسفكرابوو "پیاوێكی بەساڵاچوو كە یادەوەرییەكەی لاوازە."

سەرۆكە هەشتا ساڵانەكە لە كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، باشە من پیاوێكی پیرم و دەزانم چی دەكەم، كێشەی بیرەوەریم نییە..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه