Kurdistan Press - ئەمریکا داوای لێبوردن لە عێراق دەکات ئەمریکا داوای لێبوردن لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا داوای لێبوردن لە عێراق دەکات

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەبارەی لێدوانێکی لەسەر هێرشەکەیان بۆ سەر بنکەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق داوای لێبووردن دەکات کە گوتبووی، پێشتر عێراقمان ئاگادارکردووەتەوە. 

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو رایگەیاند، "بە قووڵی داوای لێبووردن دەکەم و لێی پەشیمانم ئەگەر هەر ناڕوونییەکی دروستکردبێت. لێدوانەکەم لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە بووە هەمان بوون و پێم درابوون. 

درەنگانی شەوی هەینی، ئەمریکا 85 ئامانجی لە 7 شوێن لە عێراق و سووریا لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی و مووشەکەوە کردنە ئامانج، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ کوژرانی سێ سەربازیان لە ئوردن لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی گرووپە چەکدارەکان لە هەفتەیەک پێشتر. 

کێربی جەختی لەوە کردەوە کە هیچ "مەبەستێکی خراپ"ـی لەو کارە نەبووە، "من بەرپرسیارێتییەکە بە جدی هەڵدەگرم و بە قووڵی پەشیمانم لەو هەڵەیەی کە کردوومە."

رۆژی دووشەممە، 5ـی شوباتی 2024، ڤێدانت پاتێڵ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "عێراق وەکو هەموو وڵاتانی دیکە لەوە تێگەیشتبوو، کە دوای کوژرانی سەربازەکانمان، وەڵاممان بۆ هێرشەکان دەبێت. سەبارەت بە هێرشەکەی رۆژی هەینی، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە نەدرابوو، ئێمە دەستبەجێ دوای هێرشەکە عێراقییەکانمان لە هێرشەکە ئاگادار کردەوە.

جۆن کێربی ئاماژەی بەوەکرد، هێرش و وەڵامدانەوەکەیان شتێکی نهێنی نەبووە، "ئەوە نهێنی نەبوو بۆ کەس، بۆ بەرپرسانی عێراق و رای گشتیش کە ئێمە وەڵامی هێرشی سەر هێزەکانمان دەدەینەوە."پ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه