KurdistanPress...

CLOSE

لە ئەنجوومەنی ئاسایشەوە پشتگیری ھەرێمی کوردستان دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە، جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکێش کرد.

پلاسخارت گوتی، "گرفتە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، راستە گرفتی تەکنیکی هەن، بەڵام ئەمە ئەو راستییە ناگۆڕێت کە بەهۆی ئەو گرفتانەوە خەڵکی رۆژانە رووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە".

لەبارەی بودجەوە ئاماژەی بەوە کرد، "بڕیاری ئەم دواییەی حکومەتی ناوەندیی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە هەنگاوێکی باشە، بەڵام بۆ ئەوەی سەقامگیری بێتە ئاراوە، پێویستە هەرێمی کوردستان بودجەی بۆ بنێردرێت تاوەکو مووچەی مانگانەی فەرمانبەرەکانی بدات".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه