Kurdistan Press - ئەمریکا بەردەوام دەبین لە ھێرشەکان ئەمریکا بەردەوام دەبین لە ھێرشەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بەردەوام دەبین لە ھێرشەکان

ئەمشەوی یەكشەممە جۆن كێربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رای گەیاند بەردەوام دەبن لە كردنە ئامانجی میلیشیاكانی سەر بە ئێران و ئەوەی تا ئێستا كردوویانە، تەنها دەستپێك بووە.

كێربی ئاماژەشی بەوە داوە كە هێرشەکانیان بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا، تەنیا بۆ بەرگریکردن بووە لە هێزەكانی خۆیان لە ناوچەكە.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژە بۆ سەر میلیشیاكان لە عێراق و سووریا، تەنیا دەستپێک بوون و لە داهاتوودا وەڵامی زیاتریان دەبێت.

دوێنێ شەممە له ‌كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی "تی-22" لەسەر سنوورەكانی ئوردن، سوپای ئه‌مریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا ده‌ست پێ كرد و 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و کۆگاكانی چەك و تەقەمەنی كردە ئامانج و زیاتر لە 40 چه‌كداری میلیشیاكان و هاووڵاتییان كوژران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا