Kurdistan Press - ھێرشەکانی ئەمریکا کۆتایی نەھاتوون ھێرشەکانی ئەمریکا کۆتایی نەھاتوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێرشەکانی ئەمریکا کۆتایی نەھاتوون

رۆژی شەممە (3ـی شوباتی 2024) ساموێل وۆربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، لە رێگەی هێرشەکان پەیامێکی روون و ئاشکرامان بە ئێران و میلیشیاکان داوە کە ئیتر کاتی ئەوەیە هێرشەکانتان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا بوەستێنن.

ساموێل وۆربێرگ گوتیشی: " هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران، سەرەتای کاردانەوەی ئەمەریکان بۆ ئەو هێرشەی کراوەتە سەرمان و  کۆتا هێرش نابن، چونکە ئەم میلیشیایانە هێرشی بێ پاساویان کردووتەوە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، بە دڵنیاییەوە لە رۆژانی داهاتوو کاردانەوەی دیکەش دەبینین".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد: "دەمانەوێت لە رێگەی ئەم هێرشانە پەیامێکی روون بەو میلیشیایانە و بە رژێمی ئێرانیش بدەین کە پاڵپشتیان دەکات و پێیان بڵێن؛ ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا بوەستێنن، ئێمە نازانین کاردنەوەی ئەو میلیشیایانە چۆن دەبێت بەڵام پەیامەکەی ئەمەریکا پەیامێکی روون و ئاشکرایە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا