Kurdistan Press - فەرەنسا پشتگیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین فەرەنسا پشتگیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرەنسا پشتگیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رای گەیاند، لە هاوکاریی سەربازی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن و پشتگیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر رای گەیاند: "لەو کاتەی کە هێرشەکە ئەنجام درا، بە توندی سەرکۆنەم کرد، هەروەها داوام لە ئێران کردووە ئەو هێرشانە رابگرێت.

سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی کۆبوونەوەشی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆس رای گەیاند، کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو و فەرەنسا پشتگیریی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هەمیشە فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە دەمێنێتەوە.

جێی باسە رۆژی چوارشەممە 17ـی کانوونی دووەمی رابردوو، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان له‌ داڤۆس له‌گەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆ بووەوە و لەمبارەیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردبووەوە كە تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه