Kurdistan Press - زۆربەی وڵاتانی گەورەی جیھان ھاوکارییان بۆ پەنابەرانی فەلەستین راگرت زۆربەی وڵاتانی گەورەی جیھان ھاوکارییان بۆ پەنابەرانی فەلەستین راگرت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زۆربەی وڵاتانی گەورەی جیھان ھاوکارییان بۆ پەنابەرانی فەلەستین راگرت

وەك لە میدیاكانی جیهانەوە باس دەكرێت، بەهۆی تێوەگلانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) هەریەک لە ئوسترالیا و بەریتانیا و ئیتالیا و کەنەدا و رۆمانیا، هاوکارییەکانیان بۆ ڕێخکراوەکە ڕاگرت.

دوابەدوای ئەوەی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، کە کارمەندانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) لە هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل تێوە گلاون، هەریەک لە بەریتانیا و ئوسترالیا، هاوکارییەکانی خۆیان بۆ ڕێکخراوەکە کشاندەوە.

پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند: ”وڵاتەکەیان دابینکردنی پاره و هاوکارییەکانی بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) ڕادەگرێت.“

رۆژی شەممە 27ی 1ی 2024، پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا، گوتی: ”ئوسترالیا زۆر نیگەرانە لەو تۆمەتانەی کە کارمەندانی ڕێکخراوەكە تێوەی گلاون.

وۆنگ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ”چاوەڕوانی وەڵامی دەستبەجێی UNRWA دەکەین، پێویستە هەرچی زووە گرێبەستەکان هەڵبوەشێندرێنەوە و لێکۆڵینەوەی تەواو لەو تۆمەتانە بکرێت کە ڕێکخراوەکەی پێ تاوانبار کراوە.“

ئەم هەڵوێستە دوا بەدوای ئەوە هات، کە ڕۆژی هەینیی رابردوو، ئیسرائیل ڕایگەیاند، کارمەندانی UNRWA لە فەلەستین لە هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بەشدارییان کردووە.

ڕاگرتنی پارەدان لە ئوسترالیا تەنیا چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە وۆنگ نزیکەی دوو هێندەکردنی بودجەی مرۆیی ڕاگەیاند، کە ئاراستەی دانیشتوانی زیانلێکەوتووی ململانێ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەکرێت، لەگەڵ 21 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار وەکوو بودجەی نوێ، لەنێویاندا شەش ملیۆن دۆلار بۆ UNRWA.

هاوکات حکوومەتی بەریتانیا، دوای تۆمەتەکانی ئیسرائیل، هەموو پشتیوانییەکی بۆ ڕێکخراوی UNRWA ڕاگرت.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (گاردیان)، بەریتانیا هەموو هاوکاری و پارەدانەکانی داهاتووی UNRWAی وەستاندووە و دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی کە ستافی UNRWA بەشدار بوون لە هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەم دژی ئیسرائیل، تووشی شۆک بووە.

لە بەیاننامەیەکدا، کە لەلایەن فەرمانگەی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و پەرەپێدانی بەریتانیا بۆ (گاردیان)ی بەریتانی نێردراوە، تێیدا هاتووە: ”بەریتانیا تووشی شۆک بووە، بە هۆی ئەو تۆمەتانەی باس لەوە دەکەن، کارمەندانی UNRWA لە هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمدا دژی ئیسرائیل بەشدار بوون کە کردەوەیەکی تیرۆریستیی قێزەونە و حکوومەتی بەریتانیا چەندین جار سەركۆنەی کردووە. بەریتانیا بۆ ماوەیەکی کاتی، هەر جۆرە بودجەیەکی داهاتووی UNRWA ڕادەگرێت، لە کاتێکدا ئێمە پێداچوونەوە بەم تۆمەتانەدا دەکەین کە پەیوەندییان بە رێكخراوەكەوە هەیە.

شایەنی باسە، هەریەک لە کەنەدا و ئیتالیا و رۆمانیاش ڕایانگەیاندووە کە بە شێوەیەکی کاتی هاوکارییەکانیان بۆ ڕێکخراوەکە ڕاگرتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه