Kurdistan Press - سەرۆک ئەرکانی سوپای بەریتانیا داوایەک دەکات سەرۆک ئەرکانی سوپای بەریتانیا داوایەک دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک ئەرکانی سوپای بەریتانیا داوایەک دەکات

سەرۆک ئەرکانى سوپاى بەریتانیا باسی ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی وشكانیی دەكات و دەڵێ پێویستە هاووڵاتییان بۆ بەشداریكردن لەو جەنگە ئامادە بكرێن و راهێنانیان پێ بكرێت، بەڵام حكوومەتی بەریتانیا رەتی دەكاتەوە سەربازیی زۆرەملێ بگەڕێننەوە.

ژەنەراڵ باتریك سۆندەر سەرۆك ئەركانی سوپای بەریتانیا رای گەیاند بۆ ڕوودانی جەنگێكی وشكانیی پێشبینیكراو، پێویستە تەواوی گەلی بەریتانیا ئامادە بكرێت.

سۆندەر ئاماژەی بەوەش داوە كە وڵاتانی ئەورووپای نزیك لە سنووری رووسیا پێویستیان بە ئامادەكاریی جەماوەریی هەیە بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی وشكانی.

سەرۆك ئەركانی سوپای بەریتانیا كە بڕیارە ئەمساڵ پۆستەكەی بەجێ بێڵێت، بەوە ناسراوە كە بەردەوام داوای زیادكردنی بودجەی خەرجیە سەربازییەكانی بەریتانیای كردووە و دوێنێ چوارشەممەش لە میانی كۆنگرەیەكی سەربازیی نێودەوڵەتیی لە لەندەن، ئاماژەی بەوە كردبوو كە دەبێ سوپای بەریتانیا لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا 120 هەزار سەربازی هەبێت.

ئەوەشی گوتووە كە دۆخەكە گەیشتووەتە ترۆپك و ئێستا بە تەواوی پێویستە گەل ئامادە بكرێت بۆ ئەگەری ڕوودانی جەنگی وشكانی، ئەزموونی ئۆكرایناش ئەوەی پشتڕاست كردەوە كە سوپا فەرمییەكان دەست بە جەنگ دەكەن و سوپای هاووڵاتییانیش تیایدا سەردەكەون.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ماكس بلین گوتەبێژ بە ناوی ریشی سۆناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لەبارەی ئەو لێدوانەی سەرۆك ئەركانی سوپاوە، رای گەیاند كە حكوومەتی لەندەن نیازی نییە سەربازیی زۆرەملێ بسەپێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه