هێزهكانی ئهمریكا له ڕۆژههڵاتی سووریا، هێرشێكی ئاسمانییان كرده سهر میلیشیاكانی سهر به ئێران لهو وڵاته.
ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی 1ی 2024، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی جەنگی ئهمریكا، دوو هێرشی ئاسمانییان كرده سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی میلیشیا چەكدارەكانی ئێران لە دەوروبەری ناوچهی ئەبوكەمالی ڕۆژهەڵاتی سووریا، كه له ئهنجامی بۆردوومانەكه تەقینەوەی یەک لە دوای یەک بەهۆی بوونی تەقەمەنی لە کۆگاکەدا دروست بوو.
لە بەیاننامەکەیدا، کە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە، فڕۆکە ئەمریکییەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوار جار پێگەی چەكدارە میلشیاكانی ئێرانیان لە دێرەزۆر کردووهتە ئامانج و زیانی گیانی و مادی لێ کەوتووەتەوە.
وەڵام بدەوه