ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی سه‌ربازەکانی له عێراق و سووریا زیاد دەکات
به‌گوێره‌ی راپۆرتێکی كه‌ناڵی CBSnewی ئه‌مه‌ریكی بڕیاریداوە 1500سەربازی تر ڕەوانەی عێراق و سوریا بکات!
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی CBSnew ئه‌و 1500 سه‌ربازه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ره‌وانه ده‌كرێن، ئه‌و سه‌ربازانه‌ش هی ویلایه‌تی (نیوجێرسی)ـن و ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌و ویلایەتە رێوڕه‌سمی ماڵئاواییان بۆ رێك خراوه.
هێزه‌كان به‌شێكن له هێزه‌كانی گاردی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا و به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ده‌چنه پاڵ ئه‌و هێزانه‌ی له سووریا و عێراق له دژی تیرۆریستانی داعش له جه‌نگاون.
شایەنی باسە هاتنی ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكییانه، له كاتێكدایه كه له عێراق لایه‌نه شیعه‌كان گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تی سوودانی بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بهێنرێت.
وەڵام بدەوه