Kurdistan Press - وڵاتێکی گرنگی ئەوروپا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە وڵاتێکی گرنگی ئەوروپا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وڵاتێکی گرنگی ئەوروپا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بڕیارە رۆژی دووشەمە 54 مین كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەڕێوەبچێت كە نزیكەی 100 سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیرو میوانی فەرمی و بە بەشداری نزیكەی  2800  كەسایەتی سیاسی ،ئابووری ، زانستی ، كەسە ناودارەكانی جیهان و بەشداری زیاتر لە 1000 كۆمپانیا ، كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە رۆژانی 15 تا 19 ی ئەم مانگە لە داڤۆس بەڕێوەبچێت.

بۆ پاراستنی میوانەكانی  كۆڕبەندی داڤۆس، سوپای سویسرا 5000 هەزار سەرباز لە ئاسمان و زەمین جێگیر دەكات،هەروەها  چاودێری ئاسمان دەكات و فڕین  لە ئاسمانی داڤۆس سنووردار دەكرێت .

بو ئەم مەبەستە دەستەڵاتدارانی كانتۆنی گراوبۆندێن بەرپرسیارن لە ئۆپەراسیۆنەكانی سوپاو پاراستنی میوانەكان، هەروەها سوپا میوانەكان بە هیلیكۆپتەر دەگوازێتەوە،هاوكات سوپای سویسرا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئیتاڵیا و نەمسا ، ئۆپەراسیونی هاوبەش لە ئاسمانەوە ئەنجام دەدەن ، وێڕای ئەمانەش جگە لە فڕۆكەكانی سوپا ،هەموو فڕینێك لە ئاسمانی داڤۆس بۆ ماوەی هەفتەیەك  قەدەغەیە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا