Kurdistan Press - ئەمریکا وەڵامی کۆتایی بەعێراق دا ئەمریکا وەڵامی کۆتایی بەعێراق دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا وەڵامی کۆتایی بەعێراق دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ـی کانوونی دووەمی 2024) پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشی گرووپە میلیشیاکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەترسیدارن، بە دڵنییاییەوە خەڵکیش ترساون، ئەم کارە خراپانە کە میلیشیاکان ئەنجامی دەدەن کارێکی نا بەرپرسیارانەیە.

گوتەبێژی پێنتاگۆن، روونیکردەوە، ئەرکی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەنگاربوونەوەی داعشە، بەڵام دوودڵ نابن لەوەی بۆ پاراستنی خۆیان و هێزەکانیان کردەی سەربازی ئەنجام بدەن.

لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، پات رایدەر، دەڵێت: لەگەڵ حکومەتی عێراق لە راوێژداین، بەڵام تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک نییە لەسەر ئەوەی کە ئەمەریکا لە عێراق بکشێتەوە، لە کاتێکدا ئێمە لەسەر داواکاری فەرمی حکومەتی عێراق لەو وڵاتەین.

گوتیشی: هێزەکانی ئێمە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق دەمێننەوە، هەروەها ئێمە عێراق وەک هاوبەشێکی گرنگ سەیر دەکەین

گوتەبێژی پێنتاگۆن، ئاماژەی بەوەدا، لە عێراق 53 هێرش کراوەتەسەر هاوپەیمانان، هەروەها لە سووریا 77 هێرش کراوەتەسەر هاوپەیمانان.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی وەزیری تەندروستی ئەمەریکا، پات رایدەر، ئاشکرایکرد؛ هیچ زانیارییەکی نییە لەسەر دۆخی تەندروستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ئەوەندەی کە بیزانێت لە ئێستادا لۆید ئۆستن لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت، هەروەها دەسەڵاتەکانی گواستراوەتەوە بۆ جێگرەکەی.

لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، گوتەبێژی پێنتاگۆن، گوتی: ئێمە نیگەرانین لەوەی کە خەڵکی سڤیل بوونەتە قوربانی، کوژرانی هەر کەسێکی سڤیل، تراژیدیا و کارەساتە، بەڵام ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات.

گوتیشی: ئیسرائیل دەبێت خەڵکی سڤیلی غەززە بپارێزێت بۆ ئەوەی 7ـی ئۆکتۆبەرێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە، هەروەها دەبێت ئیسرائیل رێگە بدەن هاوکاری مرۆیی بگاتە غەززە.

پات رایدەر، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، سیاسەتی ئەمەریکا ئەوەییە چارەسەری دوو دەوڵەت بێتە ئارەوە بۆ ئەوەی ئیسرائیل و فەڵەستین بتوانن وەک دوو دراوسێ بە ئاشتی بژین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه