سەرۆکی پێشووی ئهمریكا هێرش دەكاتە سەر سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێت: "بایدن لە کاتی بانگەشەی ههڵبژاردندا هیچ شتێکی پێ نییە پێشکەشی بکات".
دۆناڵد تڕهمپ، سەرۆکی پێشووی ئهمریكا، لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکسنیوز)، هێرشی کردە سەر جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و ڕایگەیاند: ئەمریکا لە سەردەمی دیموکراتەکاندا لە دۆخێکی ئاژاوەگێڕیدا دەژی، ئاماژەی بەوەش کرد، كە زۆربەی ئاژاوەگێڕییەکان بەهۆی دیموکراتەکانەوەیە، بەڵێنە درۆیەکانیان لەبیر بێت.
گوتیشی، تاکە سەرۆکم لە ماوەی 72 ساڵدا کە هیچ شەڕێکم نەکردووە و بایدن هیچ شتێکی پێ نییە کە پشتی پێببەستێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا.
ڕاشیگهیاند، ئێمە هیچ ئاژاوەیەکمان نەبوو و زۆر سەرکەوتوو بووین و باشترین ئابووریمان لە مێژوودا هەبووە و هیچ هەڵاوسانێکمان نەبووە.
لەمیانی کۆبوونەوەیەکی کراوەدا، تڕهمپ وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی کۆمارییەکان لە ویلایەتی ئایۆوا، تڕهمپ، گوتی، بەپێی ڕاپرسییەکان لە چەند مانگی ڕابردوودا لە بایدن باشترم و توندوتیژی سیاسی لە ئەمریکا هەرگیز قبوڵکراو نییە، ئەگەر من پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەست نەهێنم، ئەوا بازاڕەکانی بۆرسە دەڕوخێن، هەروەها بەڵێنی دا ئەگەر سەرکەوت، نرخی وزە بۆ نیوە کەم بکاتەوە.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەڵێنی دا دوای بردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی، دەستبەجێ سەرجەم کۆچبەرانی نایاسایی بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی ڕەسەنی خۆیان، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا پارەیەکی زۆری دەستکەوتووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە بەهۆی سیاسەتەکانی بایدنەوە بووە.
تڕەمپ لە كۆتایی قسهكانیدا باسی لهوهش كرد،: “نابێت هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانە بمێننەوە کە نایانەوێت لەوێ بن.”
وەڵام بدەوه