دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ڕه‌نگه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ماوه‌ی 10 مانگی پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌ڵگیرسێنێت و ببێـه هۆی وێرانكاری بۆ ئه‌مریكا.
ترامپ، له‌میانه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگرانی، ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوایه، شه‌ڕی ئۆكراینا و ماملانێی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل سه‌ریهه‌ڵنه‌ده‌دا و دۆخی نیمچه دوورگه‌ی كۆریاش له‌ژێر كۆنتڕۆڵدا ده‌هێشته‌وه، توانای مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهاندا هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ی بایده‌ن.
ڕاشیگه‌یاند، جۆ بایده‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌نگه له ماوه‌ی 10 مانگی پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا جه‌نگی جیهانی سییه‌م هه‌ڵگیرسێنێت و ببێته هۆی وێرانكاری بۆ ئه‌مریكا. ئه‌وان مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ كه‌سدا ناكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه له واده‌ی هه‌ڵبژاردن نزیك بوینه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده نزیك نین، 10 مانگ به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان به ته‌واوی له‌ناو ببه‌ین.
ترامپ خۆی به تاكه كاندید وه‌سف كرد كه توانای ڕزگاركردنی ئه‌مریكای هه‌یه و گوتیشی، من وه‌ك سه‌رۆكی ئێوه شایه‌تحاڵی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م نابین.
وەڵام بدەوه