KurdistanPress...

CLOSE

کچە کوردێک وەک باڵوێزی ئه‌مریكا، له‌ میسر ده‌ست به‌كار بوو

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی 11ی 2023، باڵوێزخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ قاهیره‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئافره‌تێكی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كورد به‌ناوی هێرۆ مسته‌فا سوێندنی یاسایی خوارد و وه‌ك باڵوێزی ئه‌مریكا، له‌ میسر ده‌ست به‌كار بوو.
باڵوێزخانه‌كه‌ له‌ تۆڕی ئێكس، تویته‌ری پێشوو ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هێرۆ مسته‌فا له‌ كاتێكدا ده‌ست به‌كار ده‌بێ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی له‌نێوان ئه‌مریكا و میسر هه‌یه‌ و كار بۆ به‌رقه‌رابوونی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین.
له‌ كۆتایی ئه‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، جۆ بایده‌ن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كچه‌ دیبلۆماتكاری كورد و خه‌ڵكی هه‌ولێر، هێرۆ مسته‌فای ده‌ستنیشان كرد بۆ باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ میسر، وه‌ك له‌ به‌یانامه‌یه‌كی كۆشكی سپیدا هاتبوو.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش خرابووه‌ ڕوو كه‌ هێرۆ مسته‌فا 50 ساڵ پێش ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دایك بووه‌، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسه‌ له‌ كۆلێژی خزمه‌تگوزاریی ده‌ره‌وه‌ له‌ زانكۆی جۆرج تاون و هه‌روه‌ها خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌‌ له‌ زانكۆی برینستۆن و به‌ هه‌شت زمان قسه‌ ده‌كات كه‌ بریتین له‌‌ له‌ ئینگلیزی، كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، یۆنانی، هندی، بولغاری و پرتوگالی.
هێرۆ مسته‌فا ته‌مه‌نی 2 ساڵ بووه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كۆچیان كردووه‌ بۆ ئه‌مریكا و له ‌ئه‌مریكا ژیاوه‌ و په‌ره‌ی به ‌كاری دیبلۆماسی داوه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه