ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ رۆژی دووه‌م به‌رده‌وامه، هاوكات شارل میشێل، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویست ده‌كات چالاكانه كار بكه‌ن بۆ هێرش و په‌لاماره‌كانی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی، هاوكات به پێویستیشی زانی ئیسرائیل به‌رگری له خۆی بكات.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تاییان له ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی گرنگ بده‌ن بۆ پشتیوانیكردن له ئیسرائیل. هاوكات هیوای خواست كۆنفرانسێكی ئاشتی له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا داوای كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆییان كردووه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
شارل میشێل باسی له‌وه‌ش كرد، ره‌شنووسێكیان ئاماده‌كردبووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنفرانسی ئاشتی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وباره‌یه‌وه یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بگرن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌په‌ڕێته‌وه ناو وڵاتانی دیكه و تێوه‌نه‌گلانیان له جه‌نگ.
وەڵام بدەوه