جۆزێپ بۆرێل، رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دوای کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کە لە شاری مەسقەتی پایتەختی سوڵتانییەتی عومان بەڕێوەچو، رایگه‌یاند، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام ئەمە دەبێت بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاسای مرۆیی ئەنجام بدرێت، هەندێک بڕیار پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە دەسەڵاتی فەڵەستین و "هەڵەیە کە واز لەو کارە بهێنین
جۆزێپ بۆرێل باسی له‌وه‌شكرد، "زۆرینەی وڵاتانی ئەندام پێیان وابو کە دەبێت بەردەوام بین لە پشتیوانی خۆمان بۆ دەسەڵاتی فەڵەستین، هەروەها نابێت ئەو هاوكاریه‌ی كه پێیان ده‌درێت، دوابخرێت
7ی ئه‌م مانگه بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری حه‌ماس ئۆپه‌راسیۆنی فراوانی له زه‌وی، ئاسمانی و ده‌ریاییه‌وه له‌ژێر ناوی "لافاوی ئه‌قسا" ده‌ستپێكرد، له‌وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌شكدا سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی له‌ژێر ناوی "شمشێری ئاسنی"ی ده‌ستپێكرد و تائێستا هه‌زاران كه‌س كوژراون و برینداربون.
وەڵام بدەوه