دەستەی فریاگوزاری كارەساتەكانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە بوومەلەرزەكەی كە رۆژی شەممە بە گوڕی 6.3 پلە ڕۆژئاوای ئەفغانستانی گرتەوە، بۆ هەزاران گیان لەدەستدان و بریندار بەرزبووەتەوە.
لەوبارەیەوە بیلال كەریمی، وتەبێژی حكومەتی ئەفغانستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە زۆر بەرزە و گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار كەس.
شایانی باسە پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئامارە سەرەتاییەكاندا رایگەیاند كە نزیكەی 320 كەس بەهۆی بوومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دواتر بڵاویكردەوە كە ئەم ژمارەیە هێشتا پشتڕاست دەكرێتەوە.
وەڵام بدەوه