Kurdistan Press - ڤلادیمێر پووتین لەم دوو حاڵەتادا چەکی ئەتۆمی بەکاردەھێنین ڤلادیمێر پووتین لەم دوو حاڵەتادا چەکی ئەتۆمی بەکاردەھێنین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڤلادیمێر پووتین لەم دوو حاڵەتادا چەکی ئەتۆمی بەکاردەھێنین

سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ دوو حاڵه‌تدا ناچار ده‌بێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێ.

ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا له‌ دیداری ڤالدای له‌ شاری سووشی گوتی: ڕێگه‌م پێ بده‌ن بۆتان ڕوون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه ڕووسیا له‌ دوو حاڵه‌تدا ‌چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێ، حاڵه‌تی یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی دژی به‌كاربهێنرێ، واته‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هاوشێوه‌.

گوتیشی: حاڵه‌تی دووه‌م ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان دروست ببێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ به‌ چه‌ك و بۆمبی ئاساییش بێت، واته‌ ئه‌گه‌ر ڕووسیا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی جدی ببێته‌وه‌.

ڤلادیمێر پووتین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا وڵاته‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ تا ناچار بێت په‌نا بباته‌‌ به‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.

سه‌رۆكی ڕووسیا هۆشداریشی دا كه‌ هیچ كه‌سێكی عاقڵ و ژیر بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ رۆژێك له‌ رۆژان چه‌كی ئه‌تۆمی دژی ڕووسیا به‌كاربهێنێ.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه