Kurdistan Press - وڵاتێکی جیھانی پاڵپشتی تەواوی ھەرێمی کوردستان دەکەین وڵاتێکی جیھانی پاڵپشتی تەواوی ھەرێمی کوردستان دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وڵاتێکی جیھانی پاڵپشتی تەواوی ھەرێمی کوردستان دەکەین

جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و بەریتانیا پاڵپشتی تەواو لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات.

لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، فەلاح حەسەن کە گەنجێکی کوردە و هاوکات جێگری سەرۆکی لاوانی پارتە دیموکراتەکانی جیهانە، لە دیدارێکیدا لەگەڵ جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا باسی لە دواین رەوش و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە بەشێک لە پارتە سیاسی و سیاسەتمەدارانی عێراقی لە هەوڵی لەناوبردنی کیانی هەرێمی کوردستانن، کە ئەمەش بە خەبات و خوێنی دەیان هەزار رۆڵەی کورد هاتووەتە کایەوە.

لای خۆی جەیمس کلێڤەرلی، سوپاسی بەشداریکردن و دیدارەکەی کردووە و رایگەیاندووە، کیانی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی بەریتانیا گرنگە و حکومەتی بەریتانیا هەردەم پاڵپشتی لێدەکات و بەردەوامیش دەبن لە پاڵپشتی قەوارەی فەرمی هەرێمی کوردستان، سوپاسی گەلی کوردستانی کردووە و خۆی بە دۆستی نزیکی هەرێمی کوردستان دادەنێت.

لە بەشێکی دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گوتوویەتی، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی راستەوخۆ و دۆستانەم هەیە، هیوای خواستووە جارێکی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا