پردی یەکێک لە گەورەترین شارێکی ئەمریکا بە ئاڵای کوردستان نەخشێنرا.
کوردستان_پرێس: ھەولێر و ناشفیل.
ئەمڕۆش پێنجشەممە 2023.9.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری جۆن كوپەر، مایەری شاری ناشفیل و تریفە عەزیز، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا و شاندی یاوەری، ئەو پردەیان بەسەركردەوە.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر سوپاسی شارەوانی و ئیدارەی شارەكەی كرد بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ڕایگەیاند: ڕووناككردنەوەی ئەو پردە بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە لایەن ئیدارەی و شارەوانی شاری ناشفیلی ویلایەتی تێنسی ئەمریكا و یەكێك لە گەورەترین وڵاتانی دونیا، ڕێزگرتنە لە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و خوێنی شەهیدان و ئەزموونی هەرێمی كوردستان.
جێگەی باسە، پردەی 'كۆریان ڤێتریانز'ی كە یەكێكە لە پردە سەرەكی و بە ناوبانگی شاری ناشفیل، دوای ڕووناككردنەوەی بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران وێنەی یادەوەریان لەگەڵ ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەگرت.
وەڵام بدەوه