KurdistanPress...

CLOSE

کریستیانو دەگەرێتەوە ئەوروپا

میدیای ئینگلتەرا ئاشکرایانکردووە دەنگۆکانی گرێبەستکردنی نیوکاسڵ لەگەڵ هەریەکە لە رۆناڵدۆ و نەیمار گەرمبووە، بەتایبەت کە باسلەوە دەکرێ یانەکە گرێبەستی زەبەلاح ئەنجامدەدات لە هاوینی ئەمساڵدا، پاشئەوەی یانەکە بەفەرمیی و بەتەواوی بووە موڵکی هاوپەیمانیی کۆمپانیاکانی ئاماندا ستاڤێلی کە سعودیە خاوەنداریی دەکات.

نیوکاسڵ کە سندووقی وەبەرهێنانی سعودی خاوەنی 80 لەسەدی کۆی پشکەکانیەتی، تاوەکو ئێستا نزیکەی 250 ملیۆن پاودنی لە کڕینی یاریزانان لە ماوەی سێ گواستنەوەدا خەرجکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ یاریزانێکی گەورە و ئەستێرە بباتە ریزەکانییەوە.

میدیاکان دەڵێن، سەرکەوتنی نیوکاسڵ بۆ چامپیۆنزلیگ، وا دەکات یانەکە بیر لە هێنانی ئەستێرە گەورەکانی وەک نەیمار و رۆناڵدۆ بکاتەوە.

ئیدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ، پرسیاری لەبارەی ئەو ئەگەرەوە لێکرا، بەتایبەت کە ئایا دەکرێ رووبدات یانەکە باشترین یاریزانانی جیهان لە ریزەکانیدا کۆبکاتەوە؟ ئەو ئاماژەی بە یاساکانی یاریی خاوێن کردووە کە رێککاری ئەو خەرجییانە دەبن لە یانەکە بۆ کڕینی یاریزانان ئەنجامیاندەدات، ئەوەشی گوتووە "باشترە ئێمە ئەستێرەکانی خۆمان بدۆزینەوە، بەرلەوەی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەوتی دەربکەون.

راهێنەری نیوکاسڵ زیاتر دەڵێ، "لەوانەیە نەتوانین تێچووی گواستنەوەی ئەو یاریزانانە لە ئەستۆ بگرین، چونکە ئەوان باشترینەکانی جیهانن.

زیاتر دەڵێ، "لە دۆخێکدانین رێگەمان بدات تێچووی گواستنەوەی ئەوانە لە ئەستۆ بگرین و مووچەکانیان بدەین، لەبەرئەوە ئێمە پێویستمان بەوە هەیە یاریزانی کەمئەزموونتر بدۆزینەوە و کاتێک ئەوان تەمەنیان کەمە بەشوێنیاندا بگەڕێین و گەشەیان پێبدەین تاوەکو ببنە یاریزانی گەورە و مەزن.

نیوکاسڵ ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگە، سبەی یەکشەممە بەرامبەر ئارسیناڵ یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدات.

لەبارەی رۆناڵدۆ و نەیمارەوە، هاو گوتی، "لەسەرەتای گواستنەوەی موڵکیەتی یانەکەوە ئەمجۆرە دەنگۆیانە لە ئارادان. لەوکاتەوە هەمووان بەلایانەوە ئاساییە کە ناوە گەورەکان بەئێمەوە ببەستنەوە.

راهێنەری ماکبایس زیاتر دەڵێ، "تاوەکو ئێستا ئەو جۆرە گرێبەستانەمان ئەنجام نەداوە. لە رووی داراییەوە ناتوانین ئەو جۆرە گرێبەستانە بکەین، بەڵام دەبێ کەسانی گونجاو و یاریزانی گونجاو بهێنینە ریزەکانمانەوە.

لەبارەی بازاڕی گواستنەوەوە، هاو دەڵێ، "بازاڕی گواستنەوە، بازاڕێکی ئاڵۆزە، ناتوانی ناوێک دەست نیشان بکەیت و دەستبەجێ بیهێنیت، دەبێ زۆر بیر لەوە بکەینەوە کێمان دەوێت، ئەمە بۆ لایەنی دارایی و بۆ کوالیتی یاریزانیش راستە.

هاو لە کۆتاییدا دەڵێ، رۆناڵدۆ و نەیمار یاریزانی ناوازەن، بەڵام ئێمە سەرقاڵی هێنانی یاریزانی دیکەین.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه