تەنیا کوردی
پارتی وەک حزبێکی خاوەن ئەزموون لە گۆڕەپانی سیاسی ھەرێم و ناوچەکە ئەوەی لەسەری بوو ئەنجامی دا:
-ھەڵبژاردنی بردەوە.
-لەگەڵ ھێزە براوەکان لێکتێگەیشتنی کرد.
-پابەندی دەقە دەستوورییەکان بوو، بەگوێرەی ئیستحقاقی کورد لە بەغدا ھەڵسوکەوتی کرد.
-پێشوەختە لەگەڵ یەکێتی رێککەوت بەداخەوە لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان، یەکێتی کشایەوە.
-دەستپێشخەری کرد شیعەکان رێککەون، تا ئێستا دەستپێشخەریکە جێبەجێ نەکراوە.
-لەگەڵ سونەکان رێککەوت لەگەڵ سەدر، دادگای فیدڕاڵی بە بڕیارێکی ھەرێمی مادەیەکی دەستووری لە یەک لەسەر سێی ئامادەبوون بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار گۆڕی بۆ دوو لەسەر سێ و پرۆسەکەی پەک خست.
-کاندیدێکی پێشکەش کرد بۆ سەرۆککۆمار، تۆمەتێکی گەندەڵیان دایە پاڵ، دوای سەلماندنی راستییەکان و براوەبوونی کاک ھۆشیار لە دادگای کەرخ، تۆمەتێکی دیکەیان دا پاڵ کە لە پەرلەمان کاتی خۆی ئیقالەکراوە و، دادگای فیدڕاڵی دووری خستەوە.
پارتی گشت واجباتە دەستوورییەکانی بە گوێرەی یاساو ئیستحقاق پێڕەوکرد، بۆ ھەموان ئاشتەوایی ویست، بەڵام ھێزێکی ئیقلیمی دووبارە دەستوەردانی کرد و پرۆسەکەی پەکخستەوە.
ئێستا وەک کاک ھۆشیار زێباری گوتەنی، "ئەم یارییە لەو دادگایە گەورەترە کەوا رەفتار دەکەن"، ...یارییەکە لە دەستی وڵاتێکی ئیقلیمی دایە، ئەوان کۆی گشتی پرۆسەکەیان پەکخستووە و نایانەوێ ھێزە براوەکان بچنە سەر ستەیجی حوکمڕانی.
ئێستا دۆخەکە لە دەست دەرچووە بە کاتی و پێویستی بە فشاری نێودەوڵەتی ھەیە...
یەکەم، ئەمەریکا و بەریتانیا و فڕەنسا، ئەگەر دەرچەیەک نەدۆزنەوە ئەوا پرۆسەکە جارێ بە کاتی پەکخراوە.
دووەم، ھێزە ئیقلیمیەکە دەیەوێ پرۆسەکە بەم شێوەیە بمێنێ، حکوومەت دروست نەکرێ، تەواوی پرۆسەکە پەک بخرێت.
سێیەم، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، ئەوا چۆن دەتوانرێ بەبێ پارتی و سونەو سەدر پرۆسەکە بەکار بخرێتەوە و کەسێک ببێتە سەرۆککۆمار و حکومەت وەک ئەوان دەیەوێ بکرێت.
بۆیە....
پارتی ھاوکێشەکەی خوێندووەتەوە و بۆ ھەر پێشھاتێکی نوێیش ئامادەیە، یان پرۆسەکە بۆ ھیچ ھێزێکی سیاسی ناچێتە سەر، یانیش پارتی و سونەو سەدریش بە ئیستحقاقی خۆیان دەگەڕێنەوە، لەسەرەتاشەوە پارتی کێشەی لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی نەبووە.
بۆ پارتی ئاساییە چوارچێوەی ھەماھەنگی لە پرۆسەکە بێت، بەڵام ئەو ھێزە ئیقلیمییەی کە پرۆسەکەی پەکخستووە تەنیا بە فشارێکی دەولی دەتوانرێت پرۆسەکە بخرێتەوە سەر سکە.
بۆیە کێشەکە یەکێتی نییە کە بتوانێ ئەم یارییە بکات، کێشەکە ئەو ھێزە ئیقلیمیەیە کە دەیەوێ یاری بە پرۆسەکە بکات.
ئێستاش یاری زانی دەولی ماون کە بەم نزیکانە دێنە نێو پرۆسەکە، یان پرۆسەکە راستدەکرێتەوە یانیش بەدوای پەکدەخرێت، لە ھەردوو باریشدا پارتی پێشوەختە خوێندنەوەی خۆی ھەیەو دەزانێت کە چی دەکات.
وەڵام بدەوه