Kurdistan Press - عێراق لە ریزبەندی 116یەمینە لەسەر ئاستی جیهان.. پێنوێنی دیموکراتییەت لە ساڵی 2021 عێراق لە ریزبەندی 116یەمینە لەسەر ئاستی جیهان.. پێنوێنی دیموکراتییەت لە ساڵی 2021 | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق لە ریزبەندی 116یەمینە لەسەر ئاستی جیهان.. پێنوێنی دیموکراتییەت لە ساڵی 2021

پێنوێنەکانی دیموکراتییەت لە ساڵی 2021 پاشەکشەی توندی تۆمار کرد، کە تەنها نزیکەی 45% لە دانیشتووانی جیهان لەچوارچێوەی سیستەمەکانی دیموکراتییەت دەژین.

 بە گوێرەی راپۆرتێکی "یەکەی ئیکۆنۆمێست بۆ گەڕان" کە تایبەتە بە شیکردنەوەی زانیارییەکان و بارەگاکەی لە لەندەنە، رەوشەکە وەک ساڵی 2020 وایە، واتا کەمتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان چێژ لە دیموکراتییەت وەردەگرن و، ئەم ئاراستە بەرەو داڕووخان دەچێت.

راپۆرتەکە ئەوەشی خستە روو، "پێنوێنی ساڵانەی دیموکراتییەت" تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگارییە بەردەوامەکان کە دووچاری دیموکراسییەت دەبێتەوە لە سەرتاسەری جیهان لەژێر فشاری پەتای کۆڕۆنا و زیادبوونی پاڵپشتی لە سەرکووتکردنەکان.

پێنوێنەکە کە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی دیموکراتییەت دەکات لە جیهاندا گەورەترین پاشەکشەی لە ساڵی 2010ەوە تۆمار کردووە.

هەر بەپێی پۆلێنی پێنوێنەکە هەریەک لە نەرویج و نیوزلەندا و فینلەندا لە پلەکانی پێشەوە هاتن و، هەریەک لە کۆریای باکوور و میانمار و ئەفغانستان لە سێ ریزبەندی کۆتایی ریزبەندییەکە هاتن و، عێراق بە پلەی هەشتەم هات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و، لە پلەی 116یەمین لەسەر ئاستی جیهان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه