Kurdistan Press - پارتی وتی ئاڵای عێراق ھەڵناگرم لە ھەرێمی کوردستان گەر ھەمان ئەو ئاڵایەی سەردەمی ڕژێمی بەعس بێت، ھەڵیشی نەگرت دەوڵەتی عێراق ناچارکرا بە گۆڕینی دیزاینی ئاڵاکە پارتی وتی ئاڵای عێراق ھەڵناگرم لە ھەرێمی کوردستان گەر ھەمان ئەو ئاڵایەی سەردەمی ڕژێمی بەعس بێت، ھەڵیشی نەگرت دەوڵەتی عێراق ناچارکرا بە گۆڕینی دیزاینی ئاڵاکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی وتی ئاڵای عێراق ھەڵناگرم لە ھەرێمی کوردستان گەر ھەمان ئەو ئاڵایەی سەردەمی ڕژێمی بەعس بێت، ھەڵیشی نەگرت دەوڵەتی عێراق ناچارکرا بە گۆڕینی دیزاینی ئاڵاکە

پارتی وتی پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت بۆ کورد بێت ھیچ مەجالی تیانیە مافی کوردە ھەموو سەرکردەکانی عەرەب بە شیعە و سونەوە بەناچاری قبوڵیان کرد کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد بێت چونکە زانیان پارتی ھەرچی بڵێت هەرئەوە دەبێت.

پارتی وتی دەبێت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەکوردستانیش بکرێتەوە و ڤیزە لەھەولێر بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بدرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا ھەرچەند تورکیا و عێراق دژایەتی زۆریان کرد بەڵام لەکۆتایی دا بە پشتیوانی ئەمریکا بەھۆی سوربونی پارتی لەسەر مافەکانی کورد فڕۆکەخانەی لەکوردستانیش کردەوە.

پارتی وتی ھەولێر لە گوندێکی بچوکەوە دەکەم بە پایتەختێکی مەزن کە پێگەیەکی گەورەی ھەبێت لەناوچەکە دوای چەند ساڵێک ھەولێری لەگوندێکی بچوکەوە کرد بە پایتەختی کوردستان ، کردی بە پایتەختی گەشتوگوزار لەناوچەکە کردی بە پێنجەم ئارامترین شاری جیھان کردی بەپایتەختی بڕیاردان لەھەموو ناوچەکە کە ئێستا ھەموو ناوچەکە چاویان لە ھەولێرە. 

پارتی وتی نەوت سەربەخۆ دەفرۆشم ئابوری سەربەخۆم دەوێت دژایەتی زۆرکرا بەڵام لەکۆتایی بەھۆی ھەوڵە جدیەکانی پارتی بەسەر ھەموو بەربەستەکان سەرکەوت و ھەرێمی کوردستان نەوتی سەربەخۆ فرۆشت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا. 

کاتێک مالکی دارودەستی عێراق بوو پارتی وتی مالکی نابێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق نەبۆوە ،
عەبادی لەلوتکەی لە خۆبای دابوو ھەموو شتێکی بەدەست بوو پارتی وتی عەبادیش نابێتەوە بە سەرۆک وەزیران نەبۆوە.

محمد توفیق عەلاوی کاندیدی بەھێز بوو بۆ وەرگرتنی 
پۆستی سەرۆک وەزیران پارتی وتی محمد توفیق یش نابێت پێش ئەوەی دەنگدان بکرێت لەپەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان پێی خۆی کشایەوە چونکە دەیزانی پارتی تەحەدای کردووە و دەدۆڕێت 

پارتی ھەرچی تەحەدا دەکات دەیباتەوە ئەگەر چەند گەورەش بێت ، سیاسەت و ئیرادەی خۆی تەسلیمی ھیچ دەوڵەتێک ناکات ناچێتە ژێر باری کەس تەنھا یەک دروشم و یەک ئامانجی ھەیە ئەویش پەیامی سەربەخۆیی یە و بەدەست ھێنانی مافی چارەنوسی گەلی کوردستانە ھەرچەند دژایەتی بکرێت چەند پیلان دابنێن پارتی ھەرگیز دەست لەم ئامانجە پیرۆزە ھەڵناگرێت ھەر بۆیە ڕۆژ بەدوای ڕۆژ پارتی بەھێزتر دەبێت خەڵک زیاتر متمانە بە پارتی دەکات پێگەی خۆی بەھێزتر دەکات کورسی زیاتر بەدەست دێنێت . 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه