Kurdistan Press - بەنداو هەر لە دێرزەمانەوە و لەوەتەی مرۆڤ بیری لە دروست کردنی پرۆژەو بەرهەڤ کردنی بەرنامەگەلی ئابوری و بیناسازی و رێگاوبان و کشتوکاڵ و دواتر داهێنانە تەکنۆلۆجی و بەرهەمەکانی شۆڕشی زانیاری کردۆتەوە بەنداو هەر لە دێرزەمانەوە و لەوەتەی مرۆڤ بیری لە دروست کردنی پرۆژەو بەرهەڤ کردنی بەرنامەگەلی ئابوری و بیناسازی و رێگاوبان و کشتوکاڵ و دواتر داهێنانە تەکنۆلۆجی و بەرهەمەکانی شۆڕشی زانیاری کردۆتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەنداو هەر لە دێرزەمانەوە و لەوەتەی مرۆڤ بیری لە دروست کردنی پرۆژەو بەرهەڤ کردنی بەرنامەگەلی ئابوری و بیناسازی و رێگاوبان و کشتوکاڵ و دواتر داهێنانە تەکنۆلۆجی و بەرهەمەکانی شۆڕشی زانیاری کردۆتەوە

هەر لە دێرزەمانەوە و لەوەتەی مرۆڤ بیری لە دروست کردنی پرۆژەو بەرهەڤ کردنی بەرنامەگەلی ئابوری و بیناسازی و رێگاوبان و کشتوکاڵ و دواتر داهێنانە تەکنۆلۆجی و بەرهەمەکانی شۆڕشی زانیاری کردۆتەوە، بونیادنانی بەنداویشی خستۆتە نێو کارنامەی پرۆژە ستراتیژیەکانی داهاتوویەوە. 

گڵدانەوەی ئاو لەو وڵات و هەرێمانەی خاوەنی سەرچاوەیەکی بەرفرەوان و دەوڵەمەندن بە بەفروباران و کۆگا ژێرزەویەکانی ئاوەوە، دوای داهێنانە تەکنۆلۆجیەکان بە یەکێک لە داهێنانە گەورەکانی مرۆڤ دادەنرێت. 

گڵدانەوەی ئاو لە چەشنی چەکێکی مەعنەوی و کەرەستەیەک و پاڵپشتێکی بەهێزی پەرەپێدانی ئابوری و هەمەچەشن کردنی بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵداریەکان لەقەڵەم دەدرێت و ئەشێ بکرێت بە یەکێک لە پایەکانی بەهێزکردنی  کەرتی ئابوری و کۆڵەگەیەکی سەرەکی بەهێزکردن و سەرچاوەی داهاتەوە. 

ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرە هەرێمی کوردستان بە پێی توێژینە کشتوکاڵیەکانی پسپۆرانی ئەم بوارە، بە ناوچەیەکی  دەوڵەمەندی کشتوکاڵی لە قەڵەم دەدرێت. 
شارەزایانی ئابوری پێیان وایە خاکی بە پیتی هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی بەهێزی چاندنی بەرهەمە کشتوکاڵیە جۆراوجۆرەکانە لە پانتای ئەو ناوچانەی دەشتایین وەک دەشتی هەولێر و گەرمیان و چەند ناوچەیەکی تری بادینان.  

بەڵام بەهەدەردان و بەهەدەرچوونی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی و سەرزەوی لە ساڵانی رابردوو بە گشتی و دیراسەنەکردنی ئەکادێمیانەی ئەم پرسە بە تایبەتی و پشت گوێ خستنی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەو،  رێگربووە لەبەردەم پەرەپێدان بەو پرۆژە ستراتیژیانەی دەبنە هۆکاری بەهێزبوونی هەرێم لە رووی گڵدانەوەی سەرچاوەکانی ئاوو دروست کردنی بەنداوی گەورەوە. 

پسپۆرانی بواری جیوپۆلیتیک و سیاسەتی نێوەدەوڵەتی و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا لەم بڕوایەدان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاییندەیەکی نزیکدا رووبەرووی مەترسی پرسی کەم ئاوی و بەهەدەر دانی دەبێتەوەو سەتان کێشەی تری ژیاری و قەرەبونەکراوی ژینگەیی و کشتوکاڵی لێدەکەوێتەوە. 

ئەویش بەدوو هۆکارەوە: 

یەکەمیان پەیوەندیدارە بە دروست کردنی گەورەترین بەنداو لە ناوخاکی کوردستانی باکور لە لایەن تورکیاوە. 
ئەگەر ئەو بەنداوە بکەوێتە کارەوە ئاستی بەردانەوەی ئاوی دجلەوفۆرات بۆ ناو خاکی عێراق  بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە کەمی دەکات و ناوچەکانی خواروو و ناوەراست رووبەرووی دەیان کێشەی ژینگەیی دەبنەوە. 

ئەویتریانیش پەیوەستە بە دروست کردنی دەیان بەنداوی گەورەو بچوک لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوەو دابەزاندن و تا ڕادەیەک وشک کردنی ئاوی سیروان و دەربەندیخان و لێکەوتە و زیانەکانی ئەم وشک کردنە. 
لەهەردوو حاڵەتدا ئاو سیفەتێکی ستراتیژی وەردەگرێ ئەشێ وەک چەکێک و کارتی فشار بۆ  چنینەوەی کۆمەڵێک دەسکەوتی تری سیاسی و ستراتیژی و جیوپۆلیتیکەوە سوودی لێ ببینرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه