KurdistanPress...

CLOSE

ساڵی تازەو ئاڵنگاریەکانی بەردەم حکومەت

سەرباری دەیان گرفتی کەڵەکەوە بوو، لەوەتەی کابینەی نۆهەم دەست بەکاربووە درووشمی سەروەر کردنی یاسا و ریفۆرم و چاکسازی لە ئەولەویاتی سەرۆکایەتی ئەم کابینەیەدا بووە. 

هەڵگرانی ریفۆرم و چەسپاندنی یاسا بە گرتنەبەری چەندین رێووشوێنی کارگێڕی و یاسایی هەوڵیان داوە جۆرێکی تر لە حوکمڕانی و ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان بخەنە روو، جیاواز لە رابردوو. 

هەر لەم چوارچێوەیەدا بکەرە سیاسیەکانی ئەم کابینەیە  ئەوپەڕی هەوڵ و کۆششی بێوچانی خۆیان خستۆتەگەڕ بە ئاراستەی چەسپاندنی قانون و  سەروەرو سەردار کردنی یاسابەرکارەکانی حکومی و بەربەست دانان لەبەردەم قاچاقچێتی رێکخراوو مافیاگەری و دەست بەسەراگرتنی حوتە ئابوریە شاراوەکانی کۆمەڵگا بەسەر موڵکی گشتیدا و تەنگ پێ هەڵچنینی چینوتوێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا. 

گەرەکە  حکومەت سەروەر کردنی یاسا لە ساڵی تازەدا بگەیەنێتە ئاقارێکی دیکەی دڵخۆشکەرو شوێن هیواو متمانەی کوردستانیانەوە. 

بۆ سەرخستنی ئەم مەبەستەش،  پێدڤیە بە گرتنەبەری رێووشوێنی  دیراسەکراوو تووندو تاسایی و کارگێڕیەوە،  کۆتایی  بهێنێ بەم قورغکاریە ئابوریە مافیائاسایەی ساڵانێکە دەستی ناوەتە بینە قاقای چینوتوێژەکانی کۆمەڵگاوە و هەر رۆژەوە لایەنێک و ئاراستەیەک و تاقمێک و تەوژمێکی شاراوەو تێنەخۆری جڤاک،  دەست دادەگرێ بەسەر موڵک و ماڵی گشتیدا و دەبێتە هۆکاری تووڕەیی و پەنگ خواردنەوەی ڕق و قینی هاونیشتیمانیان دژ بە کۆی گشتی سیستەمی سیاسی و حزبایەتیدا. 

گەرەکە ساڵی 2022 سەرباری هەستیاری دۆخی سیاسی لە عێراق و ئەگەری پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومی، بکرێتە بەردەبازێک و پردێکی پتەوی پەڕینەوە لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی باشتر و ئاسودەترو ئارامتری متمانەو بڕواو هیوابەخشەوە. 

زیاد لەمەش زۆر زەروورە حکومەت هەوڵ بدات لەگەڵ بەغداو تەوژمەسیاسیە تازە هەڵبژێردراوەکەیدا،  بگاتە رێکەوتنێکی بەهێزو یەکجارەکی یاسایی سەبارەت بە پرسە ژیاریەکانی خاک و بودجەو شایستەداراییەکانی هەرێم و کۆتایی هێنان بە سنیاریۆ  ناشرین و تاقەت پروکێنەکانی بەغداوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه