Kurdistan Press - عێراق ئەو بڕەپارەى دیارى کردبوو بۆ قەرەبوى زیانبەرکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر تەنیا ناونیشانێک و ناوەرۆیکى بەتاڵ بوو عێراق ئەو بڕەپارەى دیارى کردبوو بۆ قەرەبوى زیانبەرکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر تەنیا ناونیشانێک و ناوەرۆیکى بەتاڵ بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق ئەو بڕەپارەى دیارى کردبوو بۆ قەرەبوى زیانبەرکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر تەنیا ناونیشانێک و ناوەرۆیکى بەتاڵ بوو

پێش سەد ساڵ دەوڵەتی عێراق لە سەر بناغەی زۆرە بەمڵێی لە پێناو بەژوەندی وڵاتانی زڵهێزان و ھەرێمی لە هەر سێ‌ ویلایەتی بەغدا و بەسرە و موسل دروستكرا ، نە سیستەمی دیموكراسی و نە مافی گەل و پێكهاتەكانی تری عێراق گرنگی و بایەخی هەبوو، 
لەگەڵ دەیان كێشەی كەلەكەبوو و ئالۆزی و كێشەی قوڵ لە ناوچەكەدا، لەو کاتەوە تائێستا سەڕەرای گۆڕینی چەند رژێمێك بەسیستەمی جیاواز بەڵام عێراق نەیتوانیووە وڵاتێک بۆ ھەموو    گەلان کەلە خۆی گرتووە دروست بکات، بەڵکو هەمیشە وڵاتی شۆڤێنیەت و تایفەگەریی و مەزهەبگەرایی و خۆسەپاندن بووە. 

عێراق بەدرێژایی مێژوو  وڵاتێکی دیکتاتۆریەت و تۆتالیتاریەتە دیموکراسی ھیچ مانایەکی نیە!، بەتەواوی وڵاتی عروبەیە، کورد تێدا بێگانەیە، قەد ھەست بە نیشتیمان بونی خۆی لە عێراق دا نەکردووە بەڵکو ھەمێشە بێ خاوەن بێ نیشتمان بووە لە عێراق دا، عێراق نەوڵاتی پێکەوە ژیانە نەوڵاتی ڕەنگە جیاوازەکانە، بەڵکو ھەمیشە وڵاتی خۆسەپاندنە بەھێزەکە تەواوی حوکمڕانی بەدەستە لاوازەکە قوت دەدات!

عێراق بۆ قەڕەبوی داگیرکردنی کوێت بۆ ماوەی حەوت مانگ 58 ملیار دۆلاری بە کوێت دا، گەر ھەر لەسەر ئەم حسابە بێت دەبوو عێراق بۆ سەد ساڵی داگیرکردنی خاکی کوردستان زیاتر لە 50 ترلیۆن دۆلار بە کوردستان دابوایە  بەڵام نەک ھەر ئەمەیان نەکرد بەڵکو ھێشتا ئامادەنین ئەو تاوانەی شەرمزاریانەی  خۆیان بەرامبەر بەگەلی کوردستان ھەر بەجینۆساید بناسێنن بەقسەش بێت بەرپرسیارێتی ھەڵبگرن!  

لافاوی ھەولێر کە دەنگدانەوەیەکی زۆر ھەبوو کارەسەتێکی خەمناک و مەزن بوو، کەگیان لە دەستدانی یازدە کەس تێکەوت و زیانە مادیەکانیش زیاتر لە ٢١ ملیار دیناربوون، کە دەبوو عێراق وەکو وڵات و بڕیاردەڕی یەکەم ئەو پارەیە تەرخان بکردایە، بەڵام تەنھا دوو ملیارێک وەکو خێرێک و منەتێک بۆ ئەو لافاوە تەرخانکرد و لە بەرامبەردا ٧ملیار و نیو بۆ فلسطین تەرخان کرد لەکاتێک کورد ھاوڵاتی عێراقە نەک فەلسطینیەکان بەڵام چونکە عێراق وڵاتی عروبەیە قەد کورد بەھاوڵاتی خۆی نازانێت و ئامادە نیە بە ھاوڵاتیشی خۆشی بزانێت، 
ھەمیشە لای عێراق عەرەبێک لەو پەری دونیا لەپێشترە لەکوردێک کەبەدەستو ر و یاسا و بەزۆری بووە ھاوڵاتی لە عێراق دا. 

مەسرور بارزانی لەچاوپێکەوتنێک دا ووتی من کوردم بە زۆری کردومە عێراقی، ئاخر ئێمەی کورد چۆن شانازی بە عێراقێک بکەین کە تەنھا ئازار و دەردەسەری و ئاوارەبون و کۆشتن و ئەنفاڵکردن و زیندەبەچاڵکردن بەشی ئێمە بووە لەو عێراقەدا، ھەتا ئێستاش کورد پلە دوو سێیە و ھەندێک جار بێ پلەیە لەم وڵاتەدا، ئەو وڵاتە نیشتیمانتە کە ژیان بۆتۆ دابین بکات و ھەست بە شکۆی خۆی لەو وڵاتەدا بکەی، کامە کوردە ھەست بە شکۆی خۆی دەکات لەم وڵاتە وێرانەدا!

ھەرگیز عێراق نابێتە وڵاتێک بۆ کورد بەڵکو تەنھا بە زۆری ئەم وڵاتە سەپێنراوە بەسەر کورد تێدا چەوسێنراوە، ھەتا کورد لەم زیندانەی عێراق ڕزگاری نەبێت نەھەست بە شکۆی خۆی دەکات  نە ئازار و مەینەتەکانی تەواو دەبن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه