Kurdistan Press - پەیامی ھاوخەمی لەکۆشک و تەلارە گەرماکانی خۆتان مەنێرن بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوی ھەولێر پەیامی ھاوخەمی لەکۆشک و تەلارە گەرماکانی خۆتان مەنێرن بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوی ھەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی ھاوخەمی لەکۆشک و تەلارە گەرماکانی خۆتان مەنێرن بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوی ھەولێر

 ئەو مودیلە بەسەرچووە کە قسە بکەن بێ کردار، گەر بەڕاست ھاوخەمی خەڵکن  با کردارەکانتان قسە بکەن وەکو مەسرور بارزانی کە ھەمیشە کردارەکانی پێش قسەکانیەتی، مەسرور بارزانی ھاتە ناو خەڵک و زیانلێکەوتوان کەھێشتا باران و مەترسی دووبارە ڕوودانی لافاوەکە تەواو نەبووە، ھێشتا ھەموو شوێن پڕبون لەئاوی زۆر  ھێشتا ھیچ شتێک لە شوێنی خۆی ھەڵنەگیرابوو.

مەسرور بارزانی ھەر لەبەیانیەوە لەسەر خەتە تیمی حکومەت ھەموو لایەنی پەیوەندیدار بە ھێزە ئەمنیەکانەوە ڕاسپارد بۆ بە ھاناچونی خەڵکی زیانلێکەوتوو، خۆشی چەند لیژنەیەک پێکھێنان بۆ بەدواچونی ھۆکار و کەمتەرخەمەکان ، دواتر گەیشتە بارەگای پارێزگا کوبونەوە لەگەڵ پارێزگار و وەزیران کرد لەسەر ڕوداوەکە کەدڕێغی نەکەن لەھاوکاریکردن و بەھاناچونی خەڵک و زیان لێکەوتووان،  ھێشتا کوبونەوە تەواو نەکردبوو بەپەلە چوو شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی خەڵک بێت دڵنیایی یبدات کەخەم و نەخۆشی خەڵک پێش ھەمووان خەمی جەنابیانە و دڕێغی ناکات لەھاوکاری ھەموو زیان لێکەوتووان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه