دەکرێ دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیای دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکانی حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی کارا بێت بەرەو کۆنترۆڵ و چاودێری کردنی دەواودەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
دەواو دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لەم سەردەمەدا لە دوای خۆراک، بە دووەم ئەولەویەت بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی تەندروست و کۆمەڵگایەکی ساغڵەم دەژمێردرێن.
ساڵانێکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی بواری دەرمان، سەدان تەن دەواو دەرمان لە دەرەوە هاوردەی هەرێم دەکرێ.
بەشێک لەو دەرمانانە لە وڵاتانی دراوسێوە بە پارەیەکی خەیاڵی دەکڕدرێن و لە رووی کوالیتیەوە لە ئاست دەواو دەرمانی کۆمپانیا جیهانیەکاندا نین و کێشە تەندروستیەکانی هاوڵاتیان چارەسەر ناکەن.
بۆیە دامەزراندنی کۆمپانیای دەواو دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لە پاڵ پڕکردنەوەی بەشێک لە پێویستیەکانی ناوەخۆ، دەکرێ وەک سەرچاوەیەکی داهاتی ناوەخۆ لێی بڕواندرێت و لە چەشنی رێگەیەک بۆ بەربەست دانان لە بردنە دەرەوەی داهاتی هەرێم بخرێتە بەرنامەی چاکسازی حکومەتەوە.
وەڵام بدەوه