ئەوەی ئێستا هەیە لە فشاری وڵاتانی دراوسێ و زلھێزەکان لەسەر ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە سەرکردایەتی کورد بەتەواوی بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان
وڵاتە زلھێزو ئیقلیمیەکان ھەریەکەیان بە جیا دەیانەوێت کورد شەڕی بەوەکالەت بۆ ئەوان بکات بەڵام سەرکردایەتی کورد شەڕی بەوەکالەتی ڕەتکردۆتەوە شەڕ بۆ کەس ناکات بەڵکو تەنھا شەڕ بۆ پاراستن و بەرگریکردن لەقەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکات ،
بەڵام بەداخەوە ھەندێک شەخس لەناو ھێز و حیزبی کوردی دا ھەن کە ھەریەکەیان شەڕی بەوەکالەت بۆ وڵاتێک دەکات ،
ھەروەک چۆن ئێستا پەکەکە شەڕی بە وەکالەت بۆ ئێران دەکات و بەرژەوەندیەکانی تورکیا دەپارێزێت کە بیانو بەھەردوو وڵات دەدات بۆ ھێرش کردن و بۆمبارانکردنی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کەچەندین گوند و ناچەی کوردستان بەھۆی پەکەکەوە داگیرکراون ،
پێش سێ ساڵیش ھێزێکی سەر بەیەکێتی بەبڕیاری چەند شەخسەوە شەڕی بە وەکالەتی بۆ ئێران کرد ڕێکەوتن و ئاسانکاری کرد ، ھێزەکانی پێشمەرگە بەڕێکەوتن کشانەوە لە سنورەکانی کەرکوک بۆ ئەوەی ھێزەکانی حەشدی شعبی کە سەر بە ئێرانن کەرکوک داگیربکەن و بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بەغداد ھێزێکی دژەتیرۆری سەر بەیەکێتی لە سەنگەرەکانی پێشەوە وەستابوون بۆ ئەوەی پێشمەرگەی کوردستان نەتوانن داخلی کەرکوک بن و جارێکی تر کەرکوک لە ژێر دەستی حەشدی شعبی ھەموو ھێزەکانی سەر بە ئێران دەربھێنەوە ،
ئێستاش ھەموو فشارەکانی ئەم وڵاتانە بۆ ئەوەیە سەرکردایەتی کورد بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بچێتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان شەڕی بەوەکالەت بۆ ئەوان بکات بەڵام مێژوو شاھێدە زیاتر لە 75 ساڵە پارتی نەچۆتە ژێر باری کەس هەموو شەڕەکانی بۆ کوردستان بوو نەک بۆ وڵاتانی دیکە ئێستاش لەسەر ھەمان خەبات بەردەوامە شەڕەکەی بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە و ھەرگیز ناچێتە ژێر سیاسەتی ھیچ وڵاتێک
پارتی سیاسەت و ئیرادەی خۆی تەسلیمی ھیچ دەوڵەت و کەسێک ناکات سیاسەتی ڕۆژ دەکات ئەمڕۆ دۆستە ئەگەر لەبەرژەوەندی کوردبی سبەی دوژمنتە ئەگەر بەبەرژەوەندی کورد نەبێت.
سەرکەوتنی کورد لەیەکگرتن دایە بۆ ئەوەی بەرگری لەقەوارەی ھەرێمی کوردستان بکات و مافەکانی لەبەغدا زامن بکات کورد پێویستی بەیەک دەنگی و یەک گۆتارییە لەگۆرەپانی سیاسەتی بەغدا، گەر یەکگرتوو نەبێت ھیچ بەھیچ دەردەچێت وەکو ھەموو جار مافەکانی لەلایەن شوفێنیەکانی بەغدا زەوت دەکرێن.
وەڵام بدەوه