KurdistanPress...

CLOSE

ریفۆرم  ئاراستەی هەنگاونانی حکومەتی هەرێم بەرەو چاکسازی

ریفۆرم 
ئاراستەی هەنگاونانی حکومەتی هەرێم بەرەو چاکسازی، هەڵمەتێکی گشتگیری ئابوری و سەرتاپاگیری ئیداری یەکانگیرە بەرەو خستنە سەر راستەرێی پرۆسەی حوکمرانی رەشید لە هەرێمی کوردستان و دابین کردنی سەرچاوەی فرەچەشنی داهاتە بۆ یەکەیەکی حوکومرانی سەرکەوتووەوە. 

دۆخی ئابوری هەنوکەی هەرێم،  دەرەنجامی کەڵەکەبوونی دەیان لێکەوتەی قەیرانە یەک لە دوا یەکەکانی ساڵانی رابردووەو پەیوەست نیە بە ئێستاوە. 

دۆخی ئابوری هەرێم لە چەند ساڵی رابردوودا گرێدراوی کۆمەڵێک فاکتەری زاتی و بابەتیە و ناشێت چاوپۆشی لێبکرێت و لە هەڵسەنگاندنەکاندا  رەچاو نەکرێت. 

ئاڵنگاریەکانی بەردەم حکومەت لە ساڵانی رابردوو،  بێگومان بەدەر نەبوونە لە فشارو هەڕەشەو گورەشەی ئەو قەیرانانەی لەدەرەوەی ویستی حکومەت بەرۆکی هەرێمیان گرتووەو رێگر بوونە لەبەر دەم گەشەی ئابوری و چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانەوە. 

 هێنانەکایەی دۆخی دڵنیایی و  متمانە،  بە ئاراستەی سوک کردنی فشار و لادانی کۆسپ و  لەمپەرو بەربەستەکانی بەردەم هاونیشتیمانیان و  کەم کردنەوەی نیگەرانیەکان، هەمیشە لە ئەولەویەتی کارنامەی سەرۆکی حکومتدا بوونە. 
لێ  ئەمە حەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگرە کە ئابوری لە دونیای سیاسەتدا گرێدراوی دۆخی سیاسیەو  گشت ریفۆرمێک، پشوودرێژی گەرەکە خۆراگری و بەردەوام بوون سەنگی مەحەکی بە یەنجام گەیشتنی هەر جۆرە پرۆسەیەکی ریفۆرم و چاکسازیە و پەیوەست نیە بە قۆناغێکەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه